پۆلیسی سلێمانی: له رووداوه‌كه‌ی قه‌ره‌داغ 9 كه‌س برینداربوون
ئه‌و كه‌سه‌ی رووبه‌رووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌وه له ئه‌نجامی رووبهروونهوهكان كوژراوه

K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی سلێمانی له‌باره‌ی رووداوه‌ی قهرداغهوه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سه‌ی رووبه‌رووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌وه، له ئه‌نجامی رووبهروونهوهكان كوژراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ئێوارەی ئەمڕۆ (4ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) لەقەزای قەرەداغ، لەكاتێكدا كە شۆفێری ماتۆرسكیلێك هەوڵی تێپەڕبوونی لە بازگەیەكی ئاسایش‌دا دابوو، هێزە ئەمیینەكان هەوڵیانداوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكەن، ئه‌ویش رووبەرووی هێزە ئەمنییەكان بووەتهوهو هەڵاتووه.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوووه، شوفێری ماتۆرسكیلەكە چەكدار بووە و رووبەرووی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بووه‌تەوە و هەوڵی هەڵاتنی داوە، دواتر چووه‌تە یەكێك لەماڵەكانی قەرەداغ و سەرەڕای گەمارۆدانی لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە بەڵام رەتیكردووهتەوە خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی، شوفێری ماتۆرسكیلەكە بەچەند نارنجۆكێك هێرشیكردووهتە سەر هێزە ئەمنییەكان و بەو هۆیەوە چوار كارمەندی پۆلیس و چوار كارمەندی ئاسایش و هاوڵاتییەك برینداربوون.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشی كرووه، له ئه‌نجامی رووبهروونهوهكهشدا، شوفێری ماتۆرسكیلەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانه‌وه كوژراوه. هه‌روه‌ها سەرجەم بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لەژێر چاودێری پزیشكیدان.