هاتنی پۆگبا بۆ مانچێسته‌ر یونایتد یاریزانێك به‌ده‌ركردن ده‌دات
به‌پێی میدیاكانی به‌ریتانیا، گواستنه‌وه‌ی پۆڵ پۆگبا له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه بۆ مانچێسته‌ر یونایتد نزیك بۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ش رووبدات، ناوه‌ڕاستكاره ئه‌ڵمانیاییه‌كه ده‌بێته قوربانی.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه خۆزێ مۆرینهۆ له‌سه‌ر كڕینی پۆڵ پۆگبا سووره، له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م یاریزانه‌یش ده‌بێت باستیان شڤاینشتایگه‌ر جانتاكه‌ی ببپێچێته‌وه و به‌ره‌و یانه‌یه‌كی دیكه كۆچ بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه، ئیداره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی خانمه پیره‌كه ده‌ست پێكردووه.
پۆڵ پۆگبای ته‌مه‌ن 23 ساڵان له هاوینی 2011 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بۆ ریزه‌كانی یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه، ئێستایش كه ئاستی به‌رز بۆته‌وه شه‌یتانه سووره‌كان ده‌یانه‌وێت جارێكی دیكه ئه‌م یاریزانه بۆ ئۆڵدترافۆرد بگه‌ڕێننه‌وه.
