وهزیری دهرهوهی ئهڵمانیا: کڕینی غاز لە رووسیا بە نرخێکی هەرزان هەڵەبوو

K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، بۆ یەکەمجار دانبەوەدا دەنێت، كه کڕینی غاز لە رووسیا بە نرخێکی هەرزان هەڵە بوو و ئێستا بووەتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی.
ئانالێنا بێیربۆك، وهزیری دهرهوهی ئهڵمانیا، رایگهیاند، هیچکات لەبەرامبەر هەوڵەکانی رووسیا چۆک نادەین.
ههروهها گوتی: "لەراستیدا هیچکات غازمان لە رووسیا بە هەرزان نەکڕیووە، لەوانەیە لە ماوەیەکی دیاریکراودا نرخەکە گونجاو بووبێت، بەڵام هۆکاری گونجاوی نرخەکەشی، پشتبەتنێکی كوێرانە بوو کە لە راستیدا بووە مەترسی بۆسهر ئاسایشی ئەڵمانیا.
دهشڵێت: "پارەی هەموو مەترە سێجایەکی گازی رووسیامانداوە، دوو هێندە و هەندێک جاریش سێ هێندە لەسەر حسابی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەمان بووه".
گازپرۆم گەورە کۆمپانیای رووسی بواری وزە پێشتر رایگەیاندبوو، هەناردەی گاز بۆ ئەڵمانیا لە رێگهی بۆڕی نۆرد ستریمەوە، بەتەواوەتی وەستا.
کۆمپانیای ناوبراو کە لە بواری وزەدا کاردەکات، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، دابینکردنی گاز لە رێگەی نۆرد ستریمەوە بە تەواوی وەستا، لەکاتێکدا نۆژەنکردنەوەی پڕۆژەکە لە یەکەیەکی کۆمپرێسەری گاز دەستپێدەکات.
گازپڕۆم هۆکاری وەستانی هەناردەکردنی گاز لە رێگەی نۆرد ستریمەوە، بۆ نۆژەنکردنەوەی بەشێکی پرۆژەکە گەڕاندووهتهوه.
پڕۆژهی "نۆرد ستریم"، پڕۆژهیهكی گواستنهوهی گازه له رێگهی دهریای بهڵتیق له رووسیاوه بۆ ئهڵمانیا، وەستاندنی هەناردەی گاز لەم پرۆژەیە، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی سووتەمەنی دەبێت لە ئەوروپا.