حەشدی شەعبی: كەس ناتوانێ رێگریمان لێ بكات لە بەشداریكردنمان لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ

"لەهەر شوێنێک مەترسی لەسەر عێراق هەبێت، شەڕ لەوێ دەکات"

K24 - ھەولێر

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێت، لە ھەر شوێنێك مەترسی لەسەر عێراق ھەبێت ئەوا حەشدی شەعبی لەوێ شەڕ دەكات، ئەوەشی خستەڕوو، کەس ناتوانێت رێگەمان لێبگرێت لە بەشداری کردنمان لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ".

هادی عامری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، رایگەیاند: "هیچ کەسێک ناتوانێت رێگەمان لێبگرێت، لە بەشداری کردنمان لە کۆنتڕۆڵکردنی شاری مووسڵ".

عامری گوتی: "مووسڵ شارێکی عێراقییە و حەشدی شەعبیش، دەزگایەکی ئەمنی ئەم وڵاتەیە، بۆیە لەهەر شوێنێک مەترسی لەسەر عێراق هەبێت، شەڕ لەوێ دەکات".

جێی سەرنجە، لایەنە سوننەکانی مووسڵ بەشدای کردنی حەشدی شەعبی لە کۆنتڕۆڵکردنی شارەکەیان رەتدەکەنەوە.