بزنیش بوو به‌ شاجوان

كێك و هه‌نگوین و پلیتی سه‌ر چاككردنیان پێداوه‌

 K24 – هه‌ولێر:

له‌ گوندی "ڕامیگالا" ی وڵاتی لیتوانیا، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ پێشبڕكێی ساڵانه‌ی دیاریكردنی"شاجوانی بزن" به‌ ڕێوه‌ چوو.

ئه‌مساڵیش بزنێكی ته‌مه‌ن "16" مانگی به‌ناوی "دیمیتی" به‌ شاجوان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

دیمیتی پزیشكێكی ڤێته‌رنه‌ر تایبه‌تی هه‌یه‌ به‌ناوی " فیردینانداس بیتكیفیكۆس" و چاودێری ڕه‌وشی ته‌ندروستی و جوانییه‌كه‌ی ده‌كات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پزیشكه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه‌، پێشتریش به‌شداری زۆر  پێشبڕكێمان پێكردووه‌ به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ براوه‌ بێت،هۆكاری ئه‌وه‌ی وه‌ك شاجوان ده‌ستنیشان كراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ قاچه‌كانیمان بریقه‌دار كردووه‌ و سه‌ریمان به‌ گوڵ ڕازاندووه‌ته‌وه‌.

زیاتر له‌"500" كه‌س له‌ خه‌ڵكی گوندی "ڕامیگالا"  ئاماده‌ی بینینی ئه‌و پێشبڕكێ ته‌فلیدیه‌ بوون كه‌ ساڵانه‌ له‌و گونده‌دا ساز ده‌كرێت و پاشا و شاژن به‌شداری ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ده‌كه‌ن.

له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا شاجوانی بزن به‌سه‌ر فه‌رشی سوردا ده‌ڕوات و كێك و هه‌نگوین و پلیتی سه‌ر چاككردن ده‌باته‌وه‌.

ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبژیوانی پێشبڕكێكه‌ له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی  و جوتیارێكی ناوچه‌كه‌ پێكدین.

Fly Erbil Advertisment