ئه‌مه‌ریكا ناوه‌ڕۆكی وه‌ڵامه‌كه‌ی تارانی بۆ رێككه‌وتن له‌باره‌ی به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند وه‌ڵامی تاران بۆ پێشنیازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌نگاوێكه بۆ دواوه بۆیه واشنتن په‌له ناكات له بڕیاردان بۆ رێككه‌وتن.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو ئێران له چه‌ند داواكارییه‌ك پاشه‌كشه‌ی كرد كه دووربوون له پرسی به‌رنامه ناووكییه‌كه، زۆرلایه‌ن گه‌شبینبوون بۆ رێككه‌وتن، به‌ڵام له دواهه‌مین وه‌ڵامی ئێران جارێكی‌تر هه‌نگاوه‌كانی دانوستانی گه‌ڕانده‌وه بۆ دواوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌یكا ئاشكرایكرد واشنتن په‌له ناكات له بریاردان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی 2015 سه‌باره‌ت به پرسی به‌رنامه‌ی ناووكی تاران، ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه رێككه‌وتنیش ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه رێككه‌وتنه‌كه پشتیوانی له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی له راپۆرته‌كێدا، نیگه‌رانی خۆی له به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی ئێران بۆ پێدانی دڵنیایی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی به پشكێنه‌رانی ئاژانسه‌كه راگه‌یاند و روونیكرده‌وه، "هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناووكی ئێران نییه". هه‌روه‌ها داوای له ئێران كردووه سه‌باره‌ت به بوونی مادده‌ی ناووكی له سێ شوێنی دیاریكراو كه رێپێدانی نییه، زانیاری به ئاژانسه‌كه بدات.
رۆژی پێنجشه‌ممه (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، تاران راپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی ره‌تكرده‌وه و به دووباره‌كردنه‌وه‌ی پرسه لاوازه‌كانیشی له قه‌ڵه‌مدا، راشیگه‌یاند، راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه كۆسپه‌كانی به‌رده‌م هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا له ساڵی 2015، زیاتر كرد.
هه‌ینی رابردوو (2ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له رێگه‌ی رێكخه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ دانوستانه‌كان، وه‌ڵامی پێشنیازه‌كانی واشنتنی داوه‌ته‌وه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 2015 سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی.
له‌به‌رامبه‌ردا، فیدانت باتیڵ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جه‌ختی له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاران له‌سه‌ر پێشنیازه‌كانیان كرده‌وه و ئاشكرایكرد، وه‌ڵامه‌كه‌ی تاران بنیاتنه‌رنین بۆ رێككه‌وتن، به‌ڵام تاوتوێی ده‌كه‌ین و له رێگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه (31ی ئابی 2022)، حوسێن عه‌بدوڵڵا‌هیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تاران داوای گرێنتی به‌هێزتر ده‌كات له واشنتۆن بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی 2015 كه جارێكی‌تر پاشه‌كشه‌ناكات له ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها پێشتریش گوته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، به ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، "داواكارییه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی له ئێران زیاده‌ڕۆیی تێدایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ئه‌گه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا سزاكانی سه‌ر تاران لابده‌ن و پابه‌ندبن به به‌ڵێنه‌كانی رێككه‌وتنی پێشوویان، ئه‌وا ئێرانیش جارێكی‌تر پابه‌ند ده‌بێته‌وه به بنه‌ماكانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوانیان.