دوو ته‌قینه‌وه رۆژئاوای كابولیان هه‌ژاند
K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری راگه‌یاند، به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه له رۆژئاوای كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، كوژراو و بریندار هه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له بازاڕێكی گه‌وره‌ی كابول به‌نێوی (بحر سراب) روویداوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ته‌قینه‌وه‌كه له‌رێگه‌ی بۆمبێكی لكێنراو به ماتۆرسكیلێك بووه، بووه‌ته هۆی كوژرانی 3 كه‌س.
هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه له‌مباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكرد.
هه‌فته‌ی رابردوو رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له كابول ئه‌نجامدا، كه بووه هۆی كوژرانی 2 كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌كه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌فغانی.
داعش به‌هۆی چهكدارێكیهوه، له‌رێگه‌ی پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراودا، خۆی له‌نێو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌فغانستان له‌كابول ته‌قانده‌وه.