براڤۆ له‌سه‌ر بریاره‌كه‌ی مێسی هاته ده‌نگ
كڵاودیۆ براڤۆ، گۆڵپارێزی چیللی یانه‌ی بارسێلۆنا كه له فیناڵی كۆپا ئامێریكا رۆڵێكی گه‌وره‌ی له شكستهێنان به مێسی هاویانه‌ی بینی، له لێدوانێكدا هۆكاری شكسته‌كه‌ی تانگۆ بۆ نه‌بوونی پاڵپشتی و كۆمه‌كی پێویست ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
براڤۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: تۆپی پێ به كۆمه‌ڵه، مێسیش به ته‌نیا ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پیشكه‌ش كردووه، ئه‌و ئێستاش باشترین یاریزانی مێژووه.
براڤۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه بڕیاری وازهێنانه‌كه‌ی مێسی له یاریی نێوده‌وڵه‌تی رووداوێكی شۆك و ناخۆشه، چونكه ئه‌و هێشتا باشترین یاریزانه و شایسته‌ی به‌رده‌وامبوون و كۆڵنه‌دانه.
براڤۆ بۆ دووه‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك وه‌ك كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی نازناوی كۆپا ئامێریكا به‌رز ده‌كاته‌وه، مێسیش 3 ساڵه ده‌گاته كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی گه‌وره و ناتوانێت ده‌ستی به نازناوه‌كه بگات.