په‌یه‌ده ده‌روازه‌ی سیمالكا په‌كده‌خات
داوای گومرگ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وكه‌ت به‌ربوهاری به‌ڕێوه‌به‌ری خاڵی سنووری پیشابوور، تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، له ئێستادا ده‌رگه‌ی سنووری سیمالكا كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)، پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان نین بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌و خاڵه سنوورییه‌وه ده‌ست پێبكات.
شه‌وكه‌ت به‌ربوهاری رایگه‌یاند، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه هیچ گومرگێك له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایانه نا‌بێت كه له‌و سنوورانه‌وه ده‌رباز ده‌بن، به‌ڵام ئێستا په‌یه‌ده له رۆژئاواوه داوای گومرگ ده‌كات.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دوێنێ ده بارهه‌ڵگڕ به مه‌به‌ستی هێنانی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو ماڵات له رۆژئاوا، به به‌تاڵی گه‌ڕاونه‌ته‌وه باشووری كوردستان، چونكه په‌یه‌ده داوای گومرگی كردووه و بۆ دوو سه‌ر مه‌ڕ داوای بڕی (12) دۆلار ده‌كات.
به‌هۆی پێشێلكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه بۆ كردنه‌وه ئه‌و ده‌روازه سنوورییه، ئێستا هیچ جموجۆڵێك له‌و خاڵه سنوورییه‌وه نابینرێت.
پێشتر حه‌مید ده‌ربه‌رندی، به‌رپرسی دۆسیه‌ی رۆژئاوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان بڕیاری كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری سیمالكایان ده‌ركردووه و له‌مه‌ودوا به‌بێ هیچ مه‌رجێك و به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌سمی گومرگی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان، ده‌ستپێده‌كات.