راستیی دزرانی یەکەم ئایفۆن14 لە سلێمانی
"مۆبایلێکی ئایفۆن13شم کڕی بوو"
K24 - هەولێر:
ئەو هاووڵاتییەی کە دوێنی یەکەم ئایفۆن14ی لە سلێمانی کڕی، سەبارەت بە دەنگۆی دزرانی مۆبایلەکەی رایگەیاند، مۆبایلەکە نەدزراوە و ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەمەوە.
سۆران ئەسعەد بە کوردستان24ی گوت، "من پۆلیسی بەرگری فریاکەوتنم، دوێنی یەکەم کەس بووم ئایفۆنە نوێیەکەم کڕی، قسەیەکی زۆرم لەسەر کرا و دواتر وا بڵاوکرایەوە کە مۆبایلەکەم لێ دزرابێت، بەڵام ئەو هەواڵە دوورە لە راستیەوە و رەتیدەکەمەوە شتێکی لەوجۆرە روویدابێت".
ئەو هاووڵاتییە گوتیشی: لەکاتی کڕینی مۆبایلەکەم میوانێکم هەبوو لەئێرانەوە هاتبوو، مۆبایلێکی ئایفۆن13شم بۆ ئەو کڕی و کردم بەدیاری بۆی.
رۆژی 7ـی ئەم مانگە، کۆمپانیای ئەپڵ نمایشی ئایفۆنە نوێیەکەی کرد و رۆژانی دواتر خستییە بازاڕەکانی جیهانەوە، دوێنێش یەکەم رۆژی فرۆشتنی ئایفۆنە نوێیەکە بوو لە شاری سلێمانی.
لەلایەکی دیکەوە شاهۆ شەریف، بەڕێوەبەری یهكێك له كۆمپانیاكانی فرۆشتنی بهرههمهكانی ئهپڵ لە هەولێر به کوردستان 24ـی راگهیاندبوو، پێشبینی دەکەین لەگەڵ گەیشتنی ئایفۆن14، نزیکەی دوو تا سێ ههزار کەس له ههولێر مۆبایلە تازەکەی ئەپڵ بکڕن.