سامانی نه‌وت فریای تێنوێتی عێراق ناكه‌وێت

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له عێراقدا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا نه‌توانێت رووبه‌ڕووی كێشه ژینگه‌ییه‌كانی ببێته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسیی قسه‌یان كردووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، سه‌ره‌ڕای كه‌ڵه‌كه‌بوونی ده‌یان ملیار دۆلار له داهاتی نه‌وت، كه‌چی به‌غدا له ئاست چاره‌سه‌ركردنی كێشه ژینگه‌ییه‌كانی ده‌سته‌وه‌ستانه و چه‌قبه‌ستوویی سیاسی وایكردووه، عێراق نه‌بێته خاوه‌نی حكومه‌تێكی شه‌رعی، كه هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ژینگه‌ییه‌كان بنێت.
زه‌ینه‌ب شوكر، مامۆستای كۆمه‌ڵناسییه له زانكۆی سام هیوستن له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا، رای وایه "سیناریۆی خراپتر به‌ڕێوه‌یه و قه‌یرانی ژینگه له عێراقدا هه‌روا دێت زیاتر كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماوه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆر بوونه‌ته‌وه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و رێكخراوی بیركلی ئێرسی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه پله‌ی گه‌رمی له به‌غدا 1.7 پله‌ی سه‌دی له نێوان ساڵانی 1960 تا 2021 به‌رز بووه‌ته‌وه و له هاویندا پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 50 پله‌ی سیلیزی.
راپۆرته‌كه ده‌ریخستووه، به گوێره‌ی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی عێراق له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه رووبه‌ڕووی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌بنه‌وه، پله‌ی پێنجه‌می هه‌یه و به‌و هۆیه‌وه له كۆتایی 2021دا زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س به هۆی بێ ئاوی كۆچیان كردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، شیكه‌ره‌وه‌ی وێبسایتی میدڵ ئێست ئیكۆنۆمی سێرڤی، یه‌سار ئه‌لمالكی رایگه‌یاند، ده‌كرێت هه‌ندێك له داهاتی پیشه‌سازی نه‌وتی عێراق بخرێته خزمه‌تی ژینگه، به‌ڵام نه‌بوونی حكومه‌ت و بودجه‌ی پێویست رێگره له هه‌ر پلانێكی ستراتیژی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی ژینگه.