سویسرا لەسەر کڕینی فڕۆکەی جەنگیی لەگەڵ ئەمهریکا رێککەوت

K24 – ههولێر:
حکوومەتی سویسرا، رێککەوتنێکی بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی جۆری F-35A لەگەڵ ئەمهریکا واژووکرد.
ئەمڕۆ نووسینگەی پڕچەککردنی فیدڕاڵی، كه سهر به حكومهتی سویسرایه، رایگهیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمهریکا، سەبارەت بە دابینکردنی 36 فڕۆکەی جەنگی جۆری (F-35A) رێککەوتن.
لە چوارچێوەی رێککەوتنەکە، رادەستکردنی فڕۆکەکان لە ساڵی 2027ـهوه دەستپێدەکات و تاکو ساڵی 2030 بەردەوام دەبێت، فڕۆکەکانی F-35A لە هێزی ئاسمانیی سویسرا شوێنی فڕۆکەی جۆری (F/A-18 Hornets) و (F-5 Tigers) دەگرێتەوە.
لهمبارهیهوه لیژنەی پشکنینی پەرلەمانی سویسرا رایگەیاند، ئەنجامدانی رێککەوتنەکە "جێگەی نیگەرانییە" بەڵام "بە پێچەوانەی یاساکان نییە".
ئۆپۆزیسیۆنی سویسرا لهمبارهیهوه کەمپینێكی بهناوی (كڕینی F-35A کان رابگرن) راگهیاند، لهو رێگهوه واژووی له دژی كڕینی فڕۆكهی جهنگی کۆکردووهتهوه.