مارادۆنا په‌یامێكی بۆ مێسی نارد
"ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بیته‌وه، خۆپیشاندان له دژت رێك ده‌خه‌م"
ئه‌گه‌رچی ماڕادۆنا، پیش یاریی فیناڵی كۆپا ئامێریكا په‌یامێكی توندی بۆ مێسی و هاوڕێیه‌كانی نارد و داوای لێ‌كردن ئه‌گه‌ر جامه‌كه نه‌بنه‌وه، بۆ ئارجێنتینا نه‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام دوای بڕیاری وازهێنانه‌كه‌ی مێسی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر پاشگه‌ز نه‌بیته‌وه خۆپیشاندان بۆ په‌شیمان بوونه‌وه‌ی رێك ده‌خه‌م.
مارادۆنا له لێدوانێكدا كه له چاپی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی Oleـی ئارجێنتینا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی پێویسته له سه‌ركردایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018ـی رووسیا به‌رده‌وام بێت.
مارادۆنا كه پێشتر مۆندیالی 1986 بۆ ئارجێنتینا بردۆته‌وه، ده‌شڵێت: پێویسته مێسی له پێناو پشتگیری و پێشخستنی ئاستی یاریزانه لاوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له یاریكردن به‌رده‌وام بێت و دوور نه‌كه‌وێته‌وه.
مارادۆنا به گاڵته‌وه ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر له بڕیاری وازهێنانه‌كه‌ی په‌شیمان نه‌بێته‌وه، خۆپیشاندان له دژی رێك ده‌خه‌م.
لیۆنێل مێسی له دوای له‌ده‌ستدانی نازناوی كۆپا ئامێریكای 2016 له ته‌مه‌نی 29 ساڵیدا بریاریی وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، تا ئێستاش به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌ی مێسییه‌وه چه‌ندان كه‌سایه‌تی ناسراوی سیاسی و وه‌رزشی جیهان هاتونه‌ته سه‌رهێڵ و داوا ده‌كه‌ن مێسی له‌م بڕیاره‌ی په‌شیمان بێته‌وه.