پیۆڵ په‌یامێكی كاریگه‌ری ئاراسته‌ی مێسی كرد
كارلێس پیۆڵ، كاپتنی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له تویته‌ر نیگه‌رانی خۆی بۆ حاڵی مێسی ده‌ربڕی و له باره‌ی وازهێنانه‌كه‌ی مێسی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان په‌یامێكی كاریگه‌ریشی ئاراسته كرد.
كارلێس پیۆڵی ته‌مه‌ن 38 ساڵان له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی و مێسی داناوه و ئه‌مڕۆ نووسیویه‌تی: هاوڕێیه‌كه‌م مێسی تۆ هێشتا باشترین یاریزانی جیهانی بۆیه، تكات لێ ده‌كه‌م چیتر به‌م گریانه ئازارمان مه‌ده.
كارلس پیۆڵ ماوه‌ی 17 ساڵ یاریی بۆ بارسێلۆنا كردووه و له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردووش زۆرترین ده‌ستكه‌وتی له پاڵ مێسی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌ده‌ستهێناوه.