ئەمەریکا لە بڕیارێکی ئۆپێک نیگەرانە
K24 - هەولێر
ئەمەریکا لە بڕیارێکی ئۆپێک پڵەس نیگەرانە و داوا لە کۆمپانیاکانی نەوت دەکات نرخی نەوت کەمبکەنەوە.
جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، سەبارەت بە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نیگەرانە و لە کشانەوە لە یەدەگی نەوتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت.
دوێنێ چوارشهممه 5/10/2022، وڵاتانانی ئهندام له ئۆپێك پلهس رایانگهیاند، رێككهوتوون لهسهر كهمكردنهوهی بهرههمهێنانی نهوت به رێژهی دوو ملیۆن بهرمیل له رۆژێكدا بۆ مانگی تشرینی دووهم/نۆڤێمبهری داهاتوو.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەختیشی کردەوە، بایدن داوا لە هەموو کۆمپانیا نەوتییەکان دەکات نرخی نەوت کەمبکەنەوە.
لە راگەیاندراوەکەشدا ئاماژە بەوە کراوە، بڕیارەکە لە بەرژەوەندی رووسیایە و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کاریگەری لەسەر ئەو وڵاتانە دەبێت کە بەهۆی بەرزی نرخەوە دەناڵێنن.
بایدن، لە سەردانەکەی لە مانگی تەممووزی ئەمساڵ بۆ سعوودیە داوای لە سەرکردەکانی ئەو وڵاتە کرد، بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن، بەڵام ئەم بڕیارەی ئۆپێک پڵەس پێچەوانەی ویست و داواکەی جۆو بایدن بوو.