حكومهتى ههرێم: كيميايبارانكردنى سهردهشت درێژكراوهى جينۆسايدى كورد بوو
وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايگهياند، کیمیايبارانکردنی سەردەشت درێژكراوهی جینۆسایدی نەتەوەی کورده لە باشووری کوردستان.
K24 – ههولێر:
وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايگهياند، کیمیايبارانکردنی سەردەشت درێژكراوهی جینۆسایدی نەتەوەی کورده لە باشووری کوردستان.
مەحموود حاجی ساڵح، لە رێوڕەسمی یادکرنەوەی قوربانیانى کیمیايبارانی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئەو رووداوە لە درێژەی جینۆسایدی کوردان و لە پاش ئەنفالی هەشت هەزار بارزانی و شاڵاوەکانی ئەنفال بووە کە 200 هەزار مرۆڤی بێ تاوان تێیدا بوونە قوربانی و زیاتر لە 4 ههزار و 500 شار و شارۆچکە و گوند کاول کران.
وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان راشیگەیاند، هەوڵێکی زۆرمان دا بۆ ئەوەی سکاڵای قوربانیانی کیمیابارانی سەردەشت لە دادگای سەرانی رژێمی بەعس و بە تایبەت دادگای سەددام و عەلی حەسەن مەجید دا بێتە بەر باس و بڕیاری لەسەر بدرێ، بەڵام لەبەر ئەوەی سەردەشت بەشێک لە خاکی عێراق نەبوو سەرکەوتوو نەبووین.