به‌ریتانیا بۆ هاووڵاتییانی: سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن، بێجگه له هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
به‌ریتانیا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییانی به‌هۆی دۆخی ئه‌منی عێراقه‌وه سه‌ردانی هیچ پارێزگایه‌كی ئه‌و وڵاته نه‌كه‌ن، بێجگه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (8ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر)ـی 2022، فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه، کۆمۆنوێڵس و گه‌شه‌پێدانی به‌ریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری دایه هاووڵاتییانی كه سه‌ردانی هیچ پارێزگایه‌كی عێراق نه‌كه‌ن، جگه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر بۆ كارێكی زۆر پێویست نه‌بێت. فه‌رمانگه‌كه دووپاتی ده‌كاته‌وه بارودۆخی عێراق جێگیر نییه و، ده‌كرێت له‌هه‌ر ساتێك‌دا بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ببێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه، کۆمۆنوێڵس و گه‌شه‌پێدانی به‌ریتانیادا هاتووه: عێراق هێشتان له‌ژێر كاریگه‌ری گرژییه‌كانی ناوچه‌كه ماوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك گرووپی چه‌كدار هه‌ن بوونی رۆژئاوا له عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه و دژایه‌تی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا، بنكه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان و باڵه‌خانه دیپلوماسییهكان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كراوه و ئاماژه به‌وه‌دراوه، ده‌كرێت گرژییه‌كان به‌هۆی درێژه‌كێشانی دانوستاندنه‌كان و پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق پهرهبسهنێن و هه‌ربۆیه له‌وانه‌یه بارودۆخی ئه‌منی عێراق بكه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتییانی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كراوه، سه‌ردانی ئه‌و ناوچه سنووریانه نه‌كه‌ن كه رۆژانه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه ده‌كرێنه ئامانج یان ئه‌و ناوچه سنووریانه‌ی لایه‌ن تۆپخانه‌كانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج. دا‌واشیان لێكراوه له‌ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو په‌یوه‌ندی به‌نزیكترین كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له‌نێو عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن.