بەشێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز لە بەغدا داخران
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی بەغدا بڕیاریاندا بە شێوەیەکی کاتی ژمارەیەک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز لە بەغدا دابخەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرچاوەکە جەختی کردەوە، ئەم رێکارە لە چوارچێوەی مەشقێکی ئەمنیدا دێت کە لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێی دەکەن و بوونی هەر بڕیارێک بۆ داخستنی تەواوەتی ناوچەکەش رەت دەکەنەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕە عیراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئەو سەرچاوە ئەمنییە روونی کردەوەتەوە، داخستنی هەندێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز پەیوەندی بە دەرچوونی هیچ بڕیارێک بۆ داخستنی گشت دەروازەکانی ناوچەکەوە نییە.