رووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی هەشت کەسی لێکەوتەوە
K24 - هەولێر:
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگای نێوان ئەلقوش و بەدریک هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسێکی دیکەش بریندارن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا روویداوە و قوربانییەکان ئەندامی یەك خێزانی ئەرمەنین.
ئاماژە بەوەشدرا، قوربانییەکان ئەندامی یەك خێزانی ئەرمەنین و تەنیا سێ منداڵی خێزانەکە بە برینداری رزگاریان بووە، ئەوانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.