بەڤیدیۆ.. لە پارکێکی بەسرە گێچەڵی سێکسی بە دوو کچ دەکرێت

هەوڵدەدەن جلەکانیان لەبەردا بدڕێنن

دیمەنێکی رووداوەکە
دیمەنێکی رووداوەکە

K24 - هەولێر:

لە پارکی "قەریە لاند" لە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق، ژمارەیەك کەس هێرشدەکەنە سەر دوو کچ و هەوڵدەدەن جلەکانیان لەبەردا بدڕێنن.

وەك لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، هێزێکی ئەمنی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و رزگارکردنی کچەکان دەدات، بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تووڕەیی عێراقییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

رووداوەکە کاردانەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەوە و، زۆرینەی خەڵکی ئیدانەی رووداوەکە دەکەن و داوادەکەن، بکەرانی ئەو تاوانە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

لە ئامارە نافەرمییەكانی كۆڕبەندی راگەیاندنی ژنانی عێراقدا ئاماژە بەوەکرابوو، کە 77%ی ژنانی عێراق رووبەڕووی گێچەڵ و هەراسانکردن دەبنەوە، لەكاتێكدا ساڵی رابردوو زیاتر لە 90%یان داوایان كردبوو كە یاسا بۆ رێگریكردن لە گێچەڵ و هەراسانكاران دابنرێت.