هاككارانی عێراق دوو وێبسایتی ئیسرائیل هاك ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
ڕۆژنامه‌ی "یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت"ی عیبری بڵاوی كرده‌وه، هاككاره عێراقییه‌كان وێبساتی دوو كۆمپانیای بواری وزه‌ی ئیسرائیلیان هاك كردووه.
هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی گاز "ئینرجییان" و "نتیڤی گاز ئیسرائیل"، ڕایانگه‌یاند، دزه كراوه‌ته ناو وێبسایتهكانیان.
هاك كردنی ئه‌و وێبسایتانه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هه‌نارده‌ی گاز له كێڵگه‌ی "كاریش"ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه، له لایه‌ن كۆمپانیای "ئینێرجی".
ڕۆژنامه عیبرییه‌كه نووسیویه‌تی: كێڵگه‌ی گازی كاریش له مه‌ترسی دایه. ئه‌و كێڵگه‌یه ده‌كه‌وێته ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه.
شاره‌زای سیاسیی "ڕوعی كایس" له تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هاككارانی عێراقیی، كه سه‌ر به ئێران هه‌ژمار ده‌كرێن، توانیویانه دزه بكه‌نه ناو ئه‌و دوو وێبسایته‌وه.
كێڵگه‌ی گازی "كاریش"، كێڵگه‌یه‌كی جێی مشتومڕی نێوان ئیسرائیل و لوبنانه و له باره‌ی چاره‌نووسی كێڵگه‌كه‌وه هه‌ردوو وڵات ناكۆكن.