ڤیان سەبری: نامانەوێت سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارە بکەینەوە

K24 - هەولێر
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایدەگەیەنێت، تائێستا لەگەڵ یەکێتی لەسەر کاندیدی سەرۆککۆمار رێکنەکەوتوون و دووپاتیشی دەکاتەوە، کە ئەوان نایانەوێت سیناریۆی 2018 لە پەرلەکانی عێراق دووبارە ببێتەوە.
ڤیان سەبری، بە کوردستان24ی راگەیاند تەواوی لایەنە یەکەمەکانی براوەی هەڵبژاردن کاندیدی پۆستە باڵاکانیان دیاریکردووە و لەنێو کوردیش پارتی براوەی یەکەمە و دەبێ کاندیدی سەرۆککۆمار بۆ پارتی بێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتی: "ئێمە نامانەوێت سیناریۆی 2018 دووبارە ببێتەوە، چونکە ئەو کەسانەی ئەوکات سەرۆککۆماریان دیارکرد کوردستانی نەبوون".
گوتیشی: "لەگەڵ یەکێتی تائێستا لەسەر کاندیدی سەرۆککۆمار نەگەیشتووینەتە هیچ رێککەوتنێک، ئەگەر بە زۆرینە بێت پارتی زۆرینەیە وەک حزبی یەکەم لە هەرێمی کوردستان".