نرخی نەوت لە 100 دۆلار نزیکدەبێتەوە

نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

نرخی نەوت لە دوایین مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبووەوەوە، بەڵام سستبوونەوەی چالاکی ئابووری لە چین کە یەکەم هاوردەکاری نەوتە  ئەو بەرزبوونەوەی سنووردار کرد. ئەوەش جارێکی دیکە مەترسییەکانی داکەوتنی ئابووری و کەمبوونەوەی خواستی بۆ نەوت زیاتر کردووە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی کانوونی یەکەم بۆ 98.01 دۆلار بەرزبووەوە، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تشرینی دووەم بۆ 92.82 دۆلار بەرزبووەوە.

بە گوێرەی داتاکان، چالاکی کەرتی خزمەتگوزاری چین لە مانگی ئەیلوول بۆ یەکەمجار دوای چوار مانگ سستبووەتەوە، ئێستاش مەترسییەکان لە داکەوتنی ئابووری چین و ئەمەریکا و ئاماژەکان بە داکەوتنی ئابووری جیهان کاریگەرییان کردووەتە سەر بازاڕی وزە.

Fly Erbil Advertisment