هاریس: ناكرێت له‌به‌ر كێشانی حه‌شیش خه‌ڵك زیندانی بكرێت

K24 – هه‌ولێر:
كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، هه‌زاران زیندانیكراو به تۆمه‌تی كێشانی ماریجوانا ئازاد ده‌كرێن.
هاریس وتیشی: نابێت هیچ كه‌سێك به هۆی كێشانی حه‌شیشه‌وه زیندانی بكرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، هاریس وتیشی: لێبوردنه‌كه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له رێگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به تاوان ناساندنی كێشانی ماریجوانا له هه‌موو وڵات‌دا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، داوای له فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌ته‌كان كرد، ئه‌و گه‌ڵاڵه نوێیه له‌به‌ر چاو بگرن و ئه‌وانه‌ی ماریجوانایان كێشاوه ئازاد بكرێن.
روونیكرده‌وه، ئه‌و بابه‌ته پێویسته له كۆنگرێس یه‌كلا بكرێته‌وه و ئه‌ركی كۆنگرێس ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌كار بێت و بجووڵێت.
له 19 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به واشنتنی پایته‌خته‌وه، رێگه دراوه ماریجوانا بۆ خۆشی بكێشرێت، له 37 ویلایه‌تیش رێگه دراوه ماریجوانای پزیشكی بكێشرێت.