هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر

K24 – هه‌ولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی ئۆكتۆبه‌ر، هێرشی مووشەکیی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادرکەرەمی سنووری قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د موفتی بریکاری وەزارەتی سامانه‌سرووشتییەکان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هەشت مووشەک ئاراستەی کێڵگەی کۆرمۆر کراوه.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، هێرشەکه هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووه و سەرجەم کارمەندان سەلامەتن.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه هێرشەکه کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی غاز نه‌بووه.