بافڵ تاڵه‌بانی داوایه‌ك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، داوا له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی ده‌كات، "هه‌روه‌ك چۆن له‌كاته سه‌خته‌كاندا له‌گه‌ڵتان بووین، ئێوه‌ش له‌گه‌ڵمان بن".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "داوا له برایانی خۆشه‌ویستمان له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن له‌كاته سه‌خته‌كاندا له‌گه‌ڵتان بووین، ئێوه‌ش له‌گه‌ڵمان بن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "باوه‌ڕداران پابه‌ندی پهیمانهكانیانن".
ئه‌م تویته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی دوای ئه‌وه دێت، كه بڕیاره سبه‌ی (پێنجشه‌ممه 13ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی دیاریكردنی سه‌رۆككۆماری عێراق كۆببێته‌وه.