فوئاد حوسێن: دەنگ بە لەتیف رەشید دەدەین

K24 - هەولێر:
فوئاد حوسێن، سەرۆکی شاندی پارتی لە بەغدا بۆ کوردستان24 ئاشکرایکرد، فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بە لەتیف رەشید دەدەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
فوئاد حوسێن سەرۆکی شاندی پارتی بۆ دانوستانەکان لە بەغدا، بە کوردستان24ی راگەیاند: "پشتیوانی ئێمە وەکو پارتی لە لەتیف رەشید بۆ سەرۆککۆمار، بۆ یەکهەڵوێستیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانە لە پەرلەمانی عێراق، ئەوەمان بە باشترین چارەسەر زانیوە و هەر لەسەر ئەو بنەمایەش کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە".
گوتیشی: "کاتێک ئەو بڕیارەمانداوە گەیشتووینەتە رێککەوتن لەگەڵ کۆمەڵێک هێز کە فراکسیۆنی گەورەیان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران هەیە".
فوئاد حوسێن، ئاشکرای نەکرد کە یەکێتی لەناو ئەو هێزانە دایە کە لەگەڵ کردون یان لە دەرەوەی ئەو رێککەوتنەیە.