به وێنه...پاڵه‌وانییه‌تییه سپییه‌كه‌ی تێنس ده‌ستی پێكرد
زۆرترین زانیاریی له باره‌ی پاڵه‌وانییه‌تیی گه‌وره‌ی ویمبڵدۆن بخوێنه‌وه
كه‌مێك پێش ئێستا به فه‌رمی یارییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ویمبڵدۆن له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا ده‌ستی پێكرد، كه یه‌كێكه له پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كان كه پێیان ده‌وترێت (گراند سلام) كه پاش پاڵه‌وانییه‌تی (میلبۆرن و رۆلاند گارۆس) سێیه‌مین پاڵه‌وانییه‌تیی گراند سلامه.
له باره‌ی مێژووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه
پاڵه‌وانییه‌تیی ویمبڵدۆن یه‌كێكه له كۆنترین پاڵه‌وانییه‌تیه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه بۆ ساڵی 1821 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ته‌نیا تایبه‌ت بوو به یاریزانانی ئیمپڕاتۆریه‌تی به‌ریتانی، پاشان له ساڵی 1887 رێگه به یاریزانانی وڵاتانی دیكه‌ش درا به‌شداریی له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه بكه‌ن، دواتر له ساڵی 1968 به فه‌رمی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تێنسی نێوده‌وڵه‌تی (ATP) ناسێندرا و به یه‌كێك له پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌روه‌كان هه‌ژمار كرا، تاكه پاڵه‌وانییه‌تیی گه‌وره‌یه كه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی چیمه‌نی Grass ده‌كرێت.
ململانێیه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ویمبڵدۆن
ئه‌مساڵ ئه‌نجامی فیناڵی ویمبڵدۆن هه‌ر چییه‌ك بێت، نۆڤاك جۆكۆڤیچ هه‌ر به جیاوازییه‌كی زۆر له لوتكه‌ی تێنسزانانی جیهان ده‌مێنێته‌وه، له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه كه له یه‌ككاتدا بۆ هه‌ردووئاستی كوڕان و كچان به‌ڕێوه ده‌چێت، له هه‌ر ئاستێك 128 تێنسزان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن، جیا له‌وه‌ش له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه، پێشبڕكێی جوونی كوڕان و كچان و پاڵه‌وانییه‌تیی له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌ییشتووان، لاوان، پێشكه‌وتووان و به‌ساڵاچووان و خاوه‌ن پێدوایستییه تایبه‌ته‌كانیش به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌ر له ده‌ستپێكی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ش رافائێل نادال به‌هۆی پێكانه‌وه له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه كشایه‌وه.
ئامار و ژماره پێوانییه‌كان
پیت سامپراس، تێنسزانی پێشووی ئامێریكا و رۆجێ فێدرێری سویسری خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی پێوانین له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه كه هه‌ر یه‌كه‌یان توانیویه‌تی 7 جار ببێته پاڵه‌وان، له دوای ئه‌وانیش بۆرن بێرگی سوێدی دێت كه 5 جار بۆته پاڵه‌وانی ویمبڵدۆن. له‌سه‌ر ئاستی كچانیش، خانمه تێنسزانی به ره‌سه‌ن ئۆكرانی (مارتینا لیڤرانۆڤا) 9 جار بۆته پاڵه‌وان.
خه‌ڵاته‌كانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه
كۆی خه‌ڵات و شایسته داراییه‌كان بۆ ئاستی تاكی كوڕان و كچانی پاڵه‌وانییه‌تیی ویمبڵدۆن 145 ملیۆن و 555 هه‌زار یۆرۆیه، له‌م بڕه پاره‌یه یه‌ك ملیۆن یۆرۆ بۆ خاوه‌ننازناوه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستخستنی 2 هه‌زار خاڵ و دووه‌میش 500 هه‌زار یۆرۆ و هه‌زار خاڵ وه‌رده‌گرێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
