عەبدولـلەتیف رەشید گەیشتە پەرلەمانی عێراق

K24 – هەولێر
عەبدولـلەتیف رەشید، کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق.
کەمێک پێش ئێستا عەبدولـلەتیف رەشید، کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و بڕیارە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێک لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا و بەشێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی دیکە رایانگەیاندووە، دەنگ بە عەبدولـلەتیف رەشید دەدەن.
ناوی تەواوی عەبدولـلەتیف جەمال رەشید-ە، لە 10ی ئاب/ئۆگێستی 1944 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئەندازیاری شارستانی لە وڵاتی بەریتانیا و زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
لە ساڵی 2003 تاوەکو 2010 وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بووە و پاشان لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا وەک راوێژکار کاریکردووە.