وەزیری نەوتی عێراق ئەمەریکییەکان توڕە دەکات
بەشداری لە کۆبوونەوەی بانکی جیهانی دهكات
K24 - ههولێر:
بەشداریکردنی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، وەک وەزیری دارایی بە وەکالەت لە کۆبوونەوەی بانکی جیهانی ناڕەزایی ئەمریکییەکانی لێکەوتووەتەوە.
ماڵپەڕی (زە واشنتن فری بەیکۆن) بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی لیستی بەشداربووانی کۆبوونەوەی بانکی جیهانی بڕیارە وەزیری نەوتی عێراق لە واشنتنی پایتەختی ئەمهریکا بەشداری کۆبوونەوەکان بکات، لە هەمان کاتدا پێشبینیش دەکرێت، لەگەڵ ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کۆبێتەوە.
ئەوەش ناڕەزایی کۆمارییەکانی ئەمەریکای بەدوای خۆیدا هێناوە و رەخنە لە ئیدارەی بایدن دەگرن بەوەی ڤیزای بە کەسێک داوە و فەرشی سووری بۆ رادەخات، کە پەیوەندی لەگەڵ ئێران هەیە و لە هەمان کاتدا یەکێکە کەسانەی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی نەوتی داوە.
ههریهكه له جیم بانکس، مایک واڵتز و جۆو ویلسۆن كه ئەندامی کۆنگرێسی ئهمهریكان، گوشارەکانیان بۆسەر ئیدارەی بایدن چڕکردووەتەوە بۆ چاوخشاندنەوە بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەباردا بکات، چونکە پەیوەندی لەگەڵ ئێران هەیە و دەستی هەبووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ تاران و خۆی لە سزاکانی ئەمریکا دزیوەتەوە.
ئاماژەیان بەوهشداوە، لهو ماوهیهدا كه ئیحسان عهبدولجهبار، وهزیری نهوتی عێراقه کۆمپانیای سۆمۆی عێراق چەندین رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئێران و سوپای پاسداران و ئەو لایەنانهی لەلایەن تارانهوه پشتیوانی دەکرێن، کردووە.
ئەو سێ ئەندامهی کۆنگرێس داوایان لە ئیدارەی ئەمهریکا کردووە بریتین لە، جیم بانکس، مایک واڵتز و جۆو ویلسۆن، دەشڵێن، گونجاو نییە ئەمریکا پێشوازی لە کەسێک بکات کە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکات بە تایبەت ئێستا خۆپیشاندن و ناڕەزایی لە وڵاتەکە بەڕێوەدەچێت.
ئەو ئەندامانە بۆ ئەو ماڵپەڕە ئەمریکییە ئاماژەیان بەوەداوە، لە دادگای کەرخ چەندین پەڕاوی لێکۆڵینەوە و لەسەر ئیحسان عەبدولجەبار کراوەتەوە بە 29 دۆسیەی گەندەڵی تۆمەتبارکراوە. هاوکات گومانیان هەیە لە لایەن فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و چەندین کۆمپانیای دیکە بەرتیلی وەرگرتبێت.
تاوەکو ئێستا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئامادەنەبووە لێدوان لەسەر پێدانی ڤیزا بە ئیحسان عەبدولجەبار بدات، ئاماژەی بەوەداوە، ئامادە نین لەبارەی پێدانی ڤیزا بە تاکە کەسەکان قسە بکات، هەر کەسێک داوای ڤیزا بکات ئەوە بەرپرسی کۆنسوڵەکان لەسەر بنەمای یاساکانی ئەمەریکا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن و بڕیاری گونجاوی لەبارەوە دەدەن.