پاشای ئوردن پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
پاشای ئوردن پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید ده‌كات به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (14ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، پاشای ئوردن پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری عێراق.
پاشای ئوردن جه‌ختی له‌سه‌ر زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیكردن له نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌ته‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان.
هه‌روه‌ها شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی دووپاتكردووه‌ته‌وه بۆ پشتیوانیكردنی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌ی.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌م، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا.