هەشت حزبی عێراقی کوتلەیەکی سیاسی بە ناوی "هێزەکانی گۆڕان" پێکدەهێنن
"هێزەکانی گۆڕان سوورن لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاری بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی عێراق"
K24 - هەولێر:
هەشت حزبی عێراقی کە دیارترینیان حزبی شیوعی و جوڵانەوەی تشرینن، کوتلەیەکی سیاسی‌یان بەناوی "هێزەکانی گۆڕان" پێکهێنا و، محەممەد شێخ، ئەندامێکی ئەو کوتلەیەش رایگەیاند، هێزەکانی گۆڕان لەو باوەڕەدان "پێویستە لایەنێک هەبێت کە نوێنەرایەتی شەقام بکات".
کوتلەی "هێزەکانی گۆڕان" پێکهاتووە لە (حزی شیوعی، ماڵی نیشتمانی، "نازل آخذ حقي"، ماڵی عێراقی، رەوتی بەڵێن، بزووتنەوەی تشرین، رەوتی کۆمەڵایەتی و رەوتی دیموکرات).
بە گوێرەی ئەو بەیاننامەیەی کوتلەکە بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی گۆڕان سوورن لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاری بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی عێراق و، گفتوگۆکردن لەگەڵ هێزەکانی دیکە کە ئەم رێبازەیان گرتووەتەبەر.
پێکهێنانی ئەم کوتلە سیاسییە، دوای ئەوە دێت کە به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
پاش كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.