ئه‌وروپا سزای دیكه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت

K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی و فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كان له زۆربه‌ی شاروشارۆچكه‌كان، هاندراوه بۆ ئه‌وه‌ی سزای دیكه بخاته‌سه‌ر تاران.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 15ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، رایگه‌یاند، به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینییه‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا هاندراوه سزای دیكه بخاته‌سه‌ر تاران، پێویسته ئه‌وروپا پشت به زانیاری دروست و واقعیانه ببه‌ستێت.
روونیشیكرده‌وه، ئامۆژگاری ئه‌وروپییه‌كان ده‌كه‌ین، به‌چاوێكی واقعییانه سه‌یری دۆسییه‌ی ژینا ئه‌مینی بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئێران خاكی كووده‌تا نییه و پێویسته له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی تایبه‌ت به گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینییه‌وه، زانیاری دروست و واقعیانه بدرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جۆزێپ بۆرێڵ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌وروپا روونه، ئێرانییه‌كان مافی خۆپیشاندانییان هه‌یه، پێویسته توندوتیژی و سه‌ركووتكردن بوه‌ستێت و ده‌ستگیركراوانیش به زووترین كات ئازادبكرێن".
به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، كه دوای 3 رۆژ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاری ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، خۆپیشاندانه‌كان له شاروشارۆچكه‌كانی ئێران تا ئێستا به‌رده‌وامه، كه بووه هۆی كوژرانی ده‌یان كه‌س و برینداربوونی سه‌دانی دیكه.
رۆژی دووشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆده‌بنه‌وه، له‌وێ بڕیاری سه‌پاندنی سزای دیكه به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رده‌كه‌ن.