ماکرۆن بۆ لەتیف رەشید: سوورین لەسەر کارکردنی پێکەوەیی

K24 – هەولێر
سەرۆکی فەرەنسا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی عێراق دەکات و رایدەگەیەنێت: سوورین لەسەر کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندی دوو قۆڵیمان.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەبۆنەی هەڵبژاردنیان بە سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی ئاراستەی لەتیف رەشید کرد.
لە پایەمەکەدا هاتووە: "ئێمە سوورین لەسەر کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندی دوو قۆڵیمان، هیوای خێر‌و خۆشیتان بۆ دەخوازم".
رۆژی پێنجشەممە 13/10/2022، لەمیانی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماردا، عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید توانی به به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 99 ده‌نگی به‌رهه‌م ساڵح، وه‌ك سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرێت.