له‌تیف ره‌شید له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران له عێراق كۆبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران له عێراق كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق له به‌غدا له‌گه‌ڵ محەممەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران له عێراق كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆككۆماری عێراق، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزی ئێران پیرۆزبایی لە له‌تیف ره‌شید كردووه بەبۆنەی هەڵبژاردنی وه‌ك سەرۆككۆمار و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێیەكه‌یدا و جەختیشی كردووه‌ته‌وه لەسەر پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ عێراق له‌باره‌ی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سەقامگیریی.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران و ڕێگاكانی په‌ره‌پێدانیان كراوه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی چه‌سپاندنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ كردووه‌ته‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.