عه‌بدولفه‌تاح سیسی پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی میسر پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر زیاتر توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و قاهیره ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (16ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق ئه‌نجامدا و پیرۆزبایی لێ‌كرد به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
سه‌رۆكی میسر جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی بۆ پشتیوانیكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق كرده‌وه و داواشیكرد پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له هه‌موو بواره‌كاندا.
هه‌روه‌ها له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، هه‌ڵوێستی میسری به‌رزنرخاند له پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ وڵاته‌كه‌ی له هه‌موو بارودۆخه‌كاندا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گرنگی رۆلی میسر كرد، بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یران و ئاله‌نگارییه‌كانی ناوچه‌كه.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.