دادگای فیدراڵی بڕیارێكی دژی مسته‌فا كازمی ده‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
دادگای باڵای فیدراڵی بریاریدا به وەستاندنی خەرجکردنی بڕه پاره‌ی مانگانه‌ی نووسینگەی مسته‌فا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا به وه‌ستاندنی خه‌رجكردنی بڕی (70 ملیار دیناری عێراقی)ـی مانگانه‌ی نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تا ئەو کاتەی سکاڵای دوو په‌رله‌مانتاری عێراق له‌دژی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕە پارەیە یهكلاییدهكرێتهوه.
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق كه سكاڵایان له‌دژی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه تۆماركردووه، دەڵێن، بڕه پارەکە له‌ماوه‌ی رابردوودا بۆ کڕینی كه‌لوپه‌لی ناو نوسینگەکە تەرخانکراوە، بەڵام نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی وه‌ڵامی دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی دایه‌وه و رایگەیاند، پاره‌كه بۆ ھێزە ئەمنییە تایبەتەکانی سەر بە نووسینگەی سەرۆكوەزیران خەرجكراوه.
ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی عێراق لەکاتێکدایە، بڕیاره سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانە بە حکومەتی نوێی محەمەد شیاع سوودانی بدات و کۆتایی بە سه‌رده‌می حكومرانی مستەفا کازمی بھێنێت.