یه‌كێتی ئه‌وروپا پلانی مه‌شقكردن به سه‌ربازانی ئۆكرانیای په‌سه‌ندكرد
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌ورپا پلانی مه‌شقپێكردنی سه‌ربازان و پێشكه‌شكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ ئۆكراینا په‌سه‌ندكرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا به دابینكردنی 500 ملیۆن یۆرۆی دیكه بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانیا، به‌مه‌ش كۆی گشتی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كیێڤ گه‌یشته 3.1 ملیار یۆرۆ.
هه‌روه‌ها گوتیشی، پلانی مه‌شقپێكردنی 15 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی له‌سه‌ر خاكی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌وه په‌سه‌ندكراوه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به دۆخی په‌نابه‌ران له سنووره‌كانی وڵاتانی به‌لقان، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئاشكرایكرد، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، 40 چاو‌دێر ده‌نێرنه سنووره‌كانی ئه‌رمینیا بۆ چاودێریكردن و لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخی سنووره‌كان.
رۆژی (11ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نیتا ئاناند، وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا، له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وارشۆ، رایگه‌یاند، ئۆتاوا 40 شاره‌زای سه‌ربازی ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا ده‌كات بۆ راهێنان به هێزه‌كانی ئۆكرانیا له باره‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوچه مینڕێژكراوه‌كان.
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند.