ئێران: درۆنمان نه‌داوه‌ته‌ رووسیا

ئاڵای كۆماری ئیسلامی ئێران
ئاڵای كۆماری ئیسلامی ئێران

K24 – هه‌ولێر:

وته‌بێژ به‌ ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، ناسر كه‌نعانی رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئێران درۆنی دابێته‌ رووسیا بۆ شه‌ڕی ئۆكرانیا راست نین، ئێران هیچ چه‌كێكی نه‌داوه‌ته‌ لایه‌نه‌ به‌شه‌ڕهاتووه‌كان.

وتیشی: ئه‌و هه‌واڵانه‌ هه‌ڵبه‌ستراون و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خۆرئاوا ده‌كه‌ن. ئێران به‌شێك نییه‌ له‌و شه‌ڕه‌. هیچ چه‌كێكیشی بۆ لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان نه‌ناردووه‌.

روونیكرده‌وه‌، ئێران نه‌یاری شه‌ڕه‌كانی سووریا، عێراق و ئه‌فغانستان بووه‌، به‌رده‌وام نه‌یاری رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازییه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ سیاسییه‌كان، به‌ هه‌مان شێوه‌ نه‌یاری شه‌ڕی ئۆكرانیایه‌، هه‌وڵیش ده‌دات كۆتایی به‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ سه‌ربازییه‌كان بێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: جێی پێكه‌نینه‌، خۆرئاواییه‌كان به‌ به‌های ملیاران دۆلار چه‌ك ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و ئێرانیش به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، گوایه‌ چه‌كی بۆ لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه‌ دابین كردووه‌.