له ئه‌ڵمانیا فڕۆكه‌وانه‌كان داوای مووچه‌ی باشتر ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌وانه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای یۆرۆ وینگزی سه‌ر به كۆمپانیای لۆفتهانزا، ئه‌مڕۆ مانیان گرت و دژی فشاری كۆمپانیاكه‌یان وه‌ستانه‌وه و داوایان كرد، مووچه‌یان باشتر بكرێت و پشووی زیاتریان پێ بدرێت.
گوته‌بێژی سه‌ندیكای فڕۆكه‌وانه‌كان، فیرینگونگ كوكبیت، به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیایی راگه‌یاند، مانگرتنه‌كه به گوێره‌ی پلانی خۆی به‌ڕێوه ده‌چێت.
كۆمپانیاكه هیواخواز بوو ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 400 گه‌شت به‌ڕێوه‌بچن، به‌ڵام به هۆی مانگرتنه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان وه‌ستێنران.
ئه‌مه دووه‌م جاره له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا، تێیدا فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه مان له كاركردن ده‌گرن.
جاری یه‌كه‌میش له 6ی ئه‌م مانگه‌دا مانیان گرت و به‌و هۆیه‌وه نیوه‌ی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان په‌كیان كه‌وت و كۆمپانیاكه ناچار بوو ده‌یان هه‌زار دۆلار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ گه‌شتیاره‌كان.