ئێران: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا رۆڵی له هه‌ڵایسانی خۆپیشاندانه‌كان هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فارس، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس، به بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئاشكرا بكات، بڵاویكردووه‌ته‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا رۆڵی هه‌یه له په‌ره‌سه‌ندنی "كرده‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕی" له ئێران‌دا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاندووه، به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له تاران رۆڵێكی جددی و كارایان هه‌بووه بۆ درووستكردنی فشاری دیپلۆماتی دژی ئێران و كاریان بۆ ئه‌وه كردووه، ئاگری كرده‌وه‌ی "گێره‌شێوێنی" خۆش بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی بیانی به پشتیوانی میدیای نێوده‌وڵه‌تی و به هاوكاری هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه دیاره ئێرانیی و بیانییه‌كان، به‌شدار بوونه له چالاككردنی كرده‌ی گرووپه "تیرۆریستییه‌كان" و به‌رهه‌ڵستكاران له بواری ئه‌لیكترۆنیدا و په‌ره‌یان به كرده‌وه‌ی "گێره‌شێوێنی و پشێوی نانه‌وه" له وڵات داوه.
سه‌رچاوه: فارس