سوارێز له باره‌ی وازهێنانه‌كه‌ی مێسی هاته ده‌نگ
پێشبینی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ده‌كات
كاردانه‌وه‌كان له به‌رامبه‌ر وازهێنانه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی به‌رده‌وامه، له دوو رۆژی رابردوو چه‌ندان كه‌سایه‌تی ناسراوی سیاسی و وه‌رزشی هاتنه ده‌نگ، ئه‌مڕۆ لویس سوارێزیش له‌سه‌ر وازهێنانه‌كه‌ی مێسی بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه مێسی په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
سوارێز له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: بڕیاری وازهێنانی مێسی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌م شۆكه بۆ جیهان و هه‌میش بۆ تۆپی پێ شه‌رمه‌زارییه.
سوارێز كه وه‌رزی رابردوو له پاڵ مێسی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، ده‌شڵێت: مێسی خاوه‌نی تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی، پێموایه به بارودۆخێكی سه‌خت تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام دڵنیاشم له داهاتوو له بڕیاره‌كه‌ی خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
سوارێز له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: دڵته‌نگم به نیگه‌رانییه‌كانی ئێستای مێسی، به‌ڵام ئه‌و له هه‌ر بارودۆخێكدا بێت هه‌ر باشترین یاریزانی جیهانه، شایسته‌ی ئه‌وه‌شه به‌رده‌وام وه‌ك كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ بمێنێته‌وه.