ئەردۆغان: قەیرانی ئابووری هەموو جیهانی هەژاندووە

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان - فۆتۆ: AA
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان - فۆتۆ: AA

K24 - هەولێر

سەرۆککۆماری تورکیا، دەربارەی قەیرانی گازی سرووشتیی لە ئەوروپا رایگه‌یاند: "ئێمە بەو رێککەوتنانەی کە کاتی خۆی ئەنجامماندا و ئەو هەنگاوە دیپلۆماتییانەی کە هاویشتوومانه‌، لە دۆخێکی ئاسوودەترداین".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارێکدا وەک رەخنەگرتن لە لایەنەکانی دیکەی تورکیا گوتی: "ئەوانەی کە هێشتا چارەسەریان بۆ پرسەکانی خۆیان نەدۆزیوەتەوە، چاوەڕوانی ئەوەیان لێناکەین کە پێشنیازێک بکەن ببێتە دەرمان بۆ وڵات و گەلەکەیان. ئێمە لەو قۆناغە پڕ ئاڵۆزییەی کە جیهان و ناوچەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت، لە پێناو خۆشی، ئاسوودەیی و خوشگوزەرانی ئابووریی 85 ملیۆن هاووڵاتی کاردەکەین و لە ناوەوە و لە دەرەوە بە پێداگرییەوە بەرگری لە مافەکانیان دەکەین، هەروەکو 20 ساڵی رابردوو لەو رێگایەی کە دەگاتە 2023 رەزامەندی لە لایەنەکانی دیکە داوا ناکەین، بەڵکو لە ئیرادەی بێگەردی گەلە خۆشەویستەکەمان داوادەکەین".

لەبارەی قەیرانی ئابووری لە جیهان، ئەردۆغان رایگەیاند: "قەیرانی ئابووری تەواوی جیهانی گرتووەتەوە و هەمووی هەژاندووە بە وڵاتە پێشکەوتووەکانیشەوە، گرنگتر ده‌بێت. ئەوەی دەبینرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان کەمیی خۆراک و وزە کاریگەریی زۆر جددیتریان لەسەر وڵاتە پێشکەوتووەکان دەبێت. سوپاس بۆ خوا هەمووی دەڵێن 'ئایا کێشەی گازی سرووشتیی ئێمە چی بەسەردێت؟'، سوپاس بۆ خوا ئێمە کێشەی لەو جۆرەمان نییە. ئێمە بەو رێککەوتنانەی کە کاتی خۆی ئەنجامماندا و ئەو هەنگاوە دیپلۆماتییانەی کە هاویشتوومانه‌، لە دۆخێکی ئاسوودەترداین".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی لەوەش کرد کە لە زیادکردنی پارەی حەقدەستەوە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کە رایانگەیاندووە و تاکو پاکێجەکانی پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی خاوەندارێتی هاووڵاتیانیان دەکەن.