له سهدا 35ى دانيشتوانى كرماشان شوێنى نيشتهجێبوونيان شياو نييه
بەڕێوبەری ناوەندی نۆژەنکردنەوەی پارێزگای کرماشان رایگەیاند: زیاتر لە 35% ى دانیشتوانی کرماشان کە 410 هەزار کەس لە خۆی دەگرێت، شوێنی نیشتەجێبوونیان نەشیاوە.
K24 – ههولێر:
بەڕێوبەری ناوەندی نۆژەنکردنەوەی پارێزگای کرماشان رایگەیاند: زیاتر لە 35% ى دانیشتوانی کرماشان کە 410 هەزار کەس لە خۆی دەگرێت، شوێنی نیشتەجێبوونیان نەشیاوە.
ئاژانسی هەواڵی ميهر لە زمانى بهرپرسى پێوەندییە گشتیەکانی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی کرماشانەوە رایگەیاندووە: لەو بوارەدا کرماشان پێنجەمین شاری ئێرانە.
ئەسەدوڵڵا رازانی پارێزگاری کرماشانیش گوتی: دەمانەوێت بە هاوکاریی وەزیری رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە دەزگاکانی دیکە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین.
بەپێی هەواڵەکەی ميهر، شارەکانی کرماشان و ئیسلام ئابادی خۆرئاوا بە هەردووکیان 46 گەڕەکیان هەیە کە بەشێوەی نایاسایی ئاوەدان کراونەتەوە.