یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای به‌سه‌ر سێ كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌یه‌كی ئێرانی‌دا سه‌پاند
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ سزای دارایی به‌سه‌ر سێ كه‌سایه‌تی و كیانێكی ئێرانییدا سه‌پاند.
یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌و سێ كه‌سایه‌تی و كیانه ئێرانییه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردوون، كه درۆنییان ره‌وانه‌ی رووسیا كردووه.
چیك سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتییه‌كه ده‌كات، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: دوای سێ رۆژ له گفتوگۆ باڵیۆزی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه رازی بوون رێككاری سزایی دژی ئه‌و سێ كه‌سایه‌تی و قه‌واره ئێرانییه بگیرێته به‌ر.
ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، رۆژنامه‌ی ره‌سمیی یه‌كێتییه‌كه چاپ و بڵاوكرێته‌وه و دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه له رۆژنامه‌كه‌دا، ئیدی كاری پێ ده‌كرێت.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، به‌ڵگه‌یان له‌به‌ر ده‌سته، رووسه‌كان درۆنی ئێرانی دژی ئۆكرانییه‌كان به‌كارده‌هێنن.
ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی خستبووه‌ڕوو، كه له سزادانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و كاره تێوه‌گلاون سڵ ناكه‌نه‌وه.
فشارخستنه سه‌ر ئێران به تۆمه‌تی ناردنی درۆن بۆ رووسیا، له كاتێكدایه، سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا و خۆرئاوا له سه‌روویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، رۆژانه پشتیوانی و كۆمه‌كی سه‌ربازی و چه‌كی پێشكه‌وتوو راده‌ستی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی شه‌ڕ رابگرێت.
ئێران به‌رده‌وام ره‌تیكردووه‌ته‌وه بووبێته لایه‌ندار له شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیادا.