زاخارۆڤا: باسی درۆنه‌كانی ئێران ته‌نیا بۆ فشارخستنه سه‌ر تارانه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی واشنتن له باره‌ی درۆنی ئێرانه‌وه باسی ده‌كات، ته‌نیا هه‌وڵدانێكه بۆ فشارخستنه سه‌ر تاران.
زاخارۆڤا وتیشی: رووسیا و ئێران وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان داوه‌ته‌وه و هه‌ردوولا ره‌تیان كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ته‌نیا بۆ درووستكردنی فشاره له‌سه‌ر ئێران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، واشنتن و له‌نده‌ن و پاریس هاوڕان، كه ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ رووسیا، پێشێلكردنی بڕیاری 2231ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه.
زاخارۆڤا له‌و باره‌یه‌وه وتی: كێ ئه‌و بڕیاره‌ی شكاندووه، هه‌ر ئه‌مه‌ریكاییه‌كان خۆیانن، چونكه ئه‌وان له رێككه‌وتنی ناووكی كشانه‌وه، باشتر وایه سزای خۆیان بده‌ن. ئه‌وان به بێ هیچ لۆژیكێك و به توندی ره‌فتار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه و تا ئه‌وانی دیكه‌ی پێ تۆمه‌تبار بكه‌ن.
روونیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌وترێت هه‌وڵدانی خۆرئاواییه‌كانه بۆ یه‌ك ئامانج، ئه‌ویش درووستكردنی فشاره له‌سه‌ر ئێران.
فشارخستنه سه‌ر ئێران به تۆمه‌تی ناردنی درۆن بۆ رووسیا، له كاتێكدایه، سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا و خۆرئاوا له سه‌روویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، رۆژانه پشتیوانی و كۆمه‌كی سه‌ربازی و چه‌كی پێشكه‌وتوو راده‌ستی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی شه‌ڕ رابگرێت.
ئێران به‌رده‌وام ره‌تیكردووه‌ته‌وه بووبێته لایه‌ندار له شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیادا.