ئێران ڤیزا لەسەر گەشتیارانی  هەرێمی کوردستان و عێراق  هەڵدەگرێت

ئاڵای عێراق و ئێران
ئاڵای عێراق و ئێران

K24 - هه‌ولێر:

وڵاتی ئێران ڤیزا لەسەر گەشتیارانی  هەرێمی کوردستان و عێراق  هەڵدەگرێت و لە سبەی یەکشەممەوە گەشتیاران دەتوانن بێ ڤیزا لەڕێگەی دەروازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌  گەشتی ئێران بکەن.

سالار ته‌حسین، بەڕێوەبەری نیشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەکوردستان24ـی راگەیاند، لە سبەی یەکشەممەوە گەشتیاران دەتوانن بێ ڤیزا لەرێگەی دەروازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ گەشتی ئێران بکەن.

راشیگه‌یاند، گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستە کارتی ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنا لەگەڵ خۆیان بێنن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێبدرێت به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی وڵاتی ئێران بكات.

بەڕێوەبەری نیشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هەر گەشتیارێک پێویستە ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکەی لەشەش مانگ کەمتر نەبێت، ئەگەر کەمتر لە شەش مانگی مابێت بۆ بەسەرچوون رێگە به‌ گه‌شتكردنه‌كه‌ی نادرێت.

Fly Erbil Advertisment