ئەردۆغان گەیشتە دیاربەکر
K24 – هەولێر
کەمێک پێش ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، گەیشتە شاری دیاربەکری باکووری کوردستان و ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شارەکە داوای ئازادکردنی زیندانییەکان پێشکەش بە سەرۆککۆماری تورکیا دەکەن.
حەسەن کاکۆ، پەیامنێری کوردستان24 لە شوێنی کۆبوونەوەی ئەردۆغان لەگەڵ لایەنگر و خەڵکی دیکە لە دیاربەکر رایگەیاند، بەشێک لە ئامادەبووان شوێنی کۆبوونەوەکە لایەنگرانی پارتی داد و گەشەپیدان نین و دەیانەوێت چەند داواکارییەک پێشکەش بە ئەردۆغان بکەن، یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانیش لێبوردنی گشتییە بۆ زیندانیان.
ژنێکی کورد، کە ئامادەی کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی ئەردۆغان بووە لە دیاربەکر، بە کوردستان24 گوت: "داوامان لە سەرۆککۆماری تورکیایە لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان بدات، هاوسەرەکەم و چەندین کەسی دیکەم لە زیندانەکانن".
دوێنێ 22/10/2022، رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆکكۆمارى توركیا بە سەردانێک گەیشتە شارى مهڵاتیای باکوور کوردستان و ئەمڕۆش لە دیاربەکرە، جگە لە پێشکەشکردنی گوتارێک بڕیارە چەند پڕۆژەیەک لە شارەکە بکاتەوە.