پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی سه‌ر به رێكخراوی وزه‌ی ناووكی ئێران هاك كرا

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی وزه‌ی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، چه‌ته ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه به نوێنه‌رایه‌تی وڵاتێكی بیانی كارده‌كه‌ن، دزه‌یان كردووه‌ته ناو سایتی كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌یان و ده‌ستیان به سیستمی نامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی گه‌یشتووه.
چه‌ته ئه‌لیكترۆنییه‌كان (هاككه‌ر)، بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌یان ئاشكرا بكرێت، به‌رپرسیارێتی خۆیان له دزه‌كردنه ناو وێبسایته‌كه راگه‌یاندووه.
ئه‌و چه‌تانه داوایان كردووه، ئێران سه‌رجه‌م زیندانكراوه سیاسییه‌كان ئازاد بكات.
به گوێره‌ی وته‌كانیان، ئه‌و چه‌تانه ئاشكرایان كردووه، 50 گێگابایت زانیاریان له رێی دزه‌كردنه ناو نامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌ستكه‌وتووه.
روونیشیان كردووه‌ته‌وه، زانیارییه‌كان په‌یوه‌ستن به گرێبه‌ست و پلانی بنیاتنانه‌ی وێستگه‌ی ناووكی بوشه‌هر، كه به یارمه‌تی رووسیا ئیشی تێدا ده‌كرێت.
له 16ی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه، ئێران رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی بووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كچێك به ناوی مه‌هسا ئه‌مینی گیانی له‌ده‌ستدا و چالاكوانان رایانگه‌یاند، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی پۆلیسی ئاكاردا گیانی سپاردووه، له كاتێكدا ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
پێشتر ئێران هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكای به هه‌وڵدان بۆ دزه‌كردنه ناو پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تۆمه‌تبار كردبوو.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس