ماكرۆن: ده‌كرێت له ئۆكرانیا ئاشتیی به‌دیبێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له میانی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌یه‌كی لوتكه‌یی له باره‌ی ئاشتییه‌وه له رۆما، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئۆكرانییه‌كان بڕیار بده‌ن، ده‌كرێت ئاشتیی به‌دیبێت.
له وتاره‌كه‌یدا، ماكرۆن وتیشی: پێویسته له‌سه‌رمان داوای ئاشتییه‌ك نه‌كه‌ین، كه ئه‌مڕۆ له ده‌ست رووسه‌كان بێت، ئاشتیی ئه‌و كاته به‌دی دێت، كه ئۆكرانییه‌كان داوای ده‌كه‌ن.
روونیكرده‌وه، گه‌لی ئۆكرانیا له چركه‌ساتێكدا خۆیان ده‌توانن ئاشتیی هه‌ڵبژێرن، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان بڕیاری لێ ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌یشی وت: ئاشتی له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ردا له‌سه‌ر مێزێك به‌دیدێت، كه ئه‌مڕۆ دوژمنه.
كۆنگره‌كه سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و سه‌دان به‌رپرس و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئایینی تێیدا به‌شدارن.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ماكرۆن گه‌یشته رۆما و بڕیاره سبه‌ی پاپا فه‌ره‌نسیسی پاپای ڤاتیكان پێشوازی لێ بكات.
له 2017ه‌وه ئه‌وه سێیه‌م جاره پاپا چاوی به ماكرۆن بكه‌وێت.
له 24ی شوباتی رابردوودا شه‌ڕی ئۆكرانیا هه‌ڵگیرسا. له‌و كاته‌وه ماكرۆن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووسیا نه‌پچڕاندووه و چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ پوتن قسه‌ی كردووه.